سەرچاوەیەکی یەکێتی: لەنێو ماڵی مام جەلال لە دەباشان سیخووڕ گیراوە
رووداو دیجیتاڵ
میدیاکانی یەکێتی لاهوور شێخ جەنگی بە هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی ناودەبەن و تۆمەتباری دەکەن بەوەی کە سیخووڕی لە ماڵی مام جەلال داناوە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15-7-2021 میدیاکانی یەکێتی لە زاری سەرچاوەیەکی باڵا لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بڵاویانکردەوە، "لەنێو ماڵی مام جەلال لە دەباشان سیخووڕگیراوە و دانیناوە بەوەی کاری بۆ ھاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی کردووە و بەکارھێنراوە بۆ مەرامی تایبەتی و لێدان لەبەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی".
تاوەکو ئێستا لەسەر ئەو بابەتە هیچ زانیارییەکی دیکە بڵاونەکراوەتەوە بەڵام لە هەواڵەکانی میدیای یەکێتی وا نووسراوە کە زانیاریی زیاتر بڵاودەکەنەوە.