لە نزیک فڕۆکەخانەی هەریر ئاگرکەوتەوە
رووداو دیجیتاڵ
ئەمشەو "بەهۆکارێکی نادیار" ئاگر لە پووش و پاوانی دەوروبەری فڕۆکەخانەی هەریر کەوتەوە و لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەریر و باسرمەوە کۆنترۆڵکرا.
شەوی دووشەممە، 15ـی تەممووزی 2024 کاژێر 23:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان ئاگرەکە کەوتووەتەوە و لەو بارەیەوە رەزا زاخۆک، بەڕێوەبەری ناحیەی باسرمە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئاگرەکە نزیک بوو بچێتە نێو رووبەری دیاریکراوی فڕۆکەخانەی هەریر، بەڵام تیمەکانی بەرگریی شارستانی رێگرییان لە بڵاوبوونەوەی کرد."
وەکو بەڕێوەبەری ناحیەکە دەڵێت: "جگە لە سووتانی پووش و پاوانی ناوچەکە، هیچ زیانێکی دیکەی نەبووە."