لە کەلار گەنجێک بە چەقۆ کوژرا و گەنجێکیش برینداربوو
رووداو - کەلار
لە ئەنجامی روودانی شەڕ لەنێوان چەند کەسێکدا لە کەلار، گەنجێک بە چەقۆ کوژرا.
عەلی جەمال قدووری، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، شەڕەچەقۆ لە گەڕەکی شۆڕشی قەزای کەلار لەنێوان چەند گەنجێکدا روویداوە، لە ئەنجامدا گەنجێک بەناوی "گ. ع. ر" لەدایکبووی ساڵی 1997 کوژراوە.
هاوڕێیەکی ئەو گەنجە لە هەمان شەڕدا برینداربووە و لە نەخۆشخانە چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.
گوتەبێژی پۆلیسی گەمیان دەڵێت، بە بڕیاری دادوەر دوو تۆمەتبار و ئەو کەسەش کە برینداربووە بەپێی ماددەی 405 بەندکراون.