لە هەرێمی کوردستان 14 هەزار کیلۆمەتر رێگا نۆژەن یان دروستکراونەتەوە
رووداو-هەولێر
ستانداردنەبوونی رێگاوبانەکان و رەچاونەکردنی رێنەماییەکانی هاتووچۆ، وایکردووە کە ساڵانە بە سەدان هاونیشتمانی لە رێگاوبانەکانی باشووری کوردستان گیانیان لەدەستبدەن.
سیاسەتە هەڵەکانی حکومەتی بەعس وایکردووە لە 27 ساڵی رابردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان ناچار بێت زۆرترین گوژمە بۆ ئەو کەرتە تەرخان بکات. بەگوتەی بەرپرسانی کەرتی رێگاوبان زیاتر لە 14 هەزار کیلۆمەتر رێگە لە ساڵانی رابردوو دروستکراوە یان نۆژەن کراونەتەوە.
رێگاوبانەکانی هەرێمی کوردستان پێویستییان بە باشترکردن هەیە، ساڵانە بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆ دەیان کەس گیان لەدەستدەدەن. شەڕەکانی حکومەتی پێشووی عێراق بە سەرۆکایەتی سەددام حوسێن و سیاسەتەکانی دژ بە خەڵکی باشووری کوردستان کاریگەری نەرێنی گەورەی لەسەر رێگاوبانەکانی هەرێمی کوردستان هەبوو.
هەربۆیە ئەرکێکی سەرەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای راپەڕینەوە چاککردنەوەی رێگاوبانەکان و دروستکردنی رێگاوبانی نوێ بووە.
پڕۆژەکانی رێگاوبان لە هەرێمی کوردستان
چاککردنەوەی رێگاوبان نزیکەی 7000 کم
دروستکردنی رێگای یەک ساید نزیکەی 550 کم
دروستکردنی رێگای دوو ساید نزیکەی 100 کم
دروستکردنی رێگای گوند نزیکەی 6500 کم
دروستکردنی پرد نزیکەی 5700 مەتر دووجا
دروستکردنی تونێل نزیکەی 5834 مەتر دووجا
بەڵام هێشتا کێشەی گەورە لە رێگاوبانەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە و ئەوەش وایکردووە، هاتووچۆی هاونیشتمانیان زەحمەت بێت و زۆرجاریش رووداوی هاتووچۆ رووبدات و کارەساتی دڵتەزێنی لێ بکەوێتەوە.
رووداوەکانی هاتووچۆ لە هەولێر ساڵی 2017
رووداوی هاتووچۆ مردن برینداربوون
1354 219 کەس 1437 کەس
رووداوەکانی هاتووچۆ لە سلێمانی لە شەش مانگی یەکەمی 2018
رووداوی هاتووچۆ مردن برینداربوون
513 73 کەس 670 کەس
رووداوەکانی هاتووچۆ لە دهۆک لە 7ی مانگی 2018دا
رووداوی هاتووچۆ مردن برینداربوون
628 77 کەس 589
هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە رۆژی 30ی ئەیلوولدا بەڕێوەدەچێت و هاونیشتمانیانیش دەیانەوێت بەربژێرانی سەرکەوتوو لە هەڵبژاردنەکەدا پابەندی بەڵێنەکانیان بن، لەوانەش چارەسەرکردنی کێشەی رێگاوبانەکان.