لە باکووری کوردستان چوار ئەندامی یەک خێزان کوژران
رووداو دیجیتاڵ
لە هێرشێکی چەکداریدا لەسەر رێگەی گوندێکی ئێلهی باکووری کوردستان، چوار ئەندامی یەک خێزان لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیان کوژران.
رووداوەکە درەنگی شەوی رابردوو روویداوە. ئەوانەی کوژراون، دایک، باوک و دوو منداڵیان بوون. منداڵەکان تەمەنیان 5 ساڵ و 9 ساڵ بوو.
رووداوەکە لەسەر رێگەی گوندی نەواڵەی سەر بە ناحیەی قووبین روویداوە و کاردانەوەی فراوانی دروستکرد. پارێزگاری ئێلهـ رایگەیاند، چەند کەسێکی نەناسراو هێرشیان کردووەتە سەر ئەو خێزانە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتن.
پارێزگاری ئێلهـ دەڵێت، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و بە فەرمانی دادوەر، چوار تۆمەتبار دەستگیرکراون.
تەرمی قوربانییان برانە پزیشکی داد و دواتر رادەستی کەسوکارەکانیان دەکرێنەوە.