ئاکۆ عەباس ئاغا کۆچی دواییکرد
رووداو دیجیتاڵ
کەسایەتی نێوداری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و ناوچەکە، ئاکۆ عەباس ئاغا کۆچی دواییکرد.
هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "کاک ئاکۆ عەباس ئاغا بەهۆی نەخۆشییەوە نزیک کاژێر 11:30ـی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد".
ئاکۆ عەباس ئاغا، سەرۆکی عەشیرەتی ئاکۆ بوو کە یەکێکن لە بنەماڵە نێودارەکانی سنووری ئیدارەی راپەڕین و هەرێمی کوردستان.
بە گوتەی سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین، ئەمڕۆ تەرمی ئاکۆ عەباس ئاغا لە شاری سلێمانییەوە بۆ رانیە بەڕێدەکرێت و هەر لەوێش بەخاک دەستپێردرێ.
ماوەی چەند رۆژێک بوو سەرۆکی عەشیرەتی ئاکۆ بەهۆی نەخۆشییەکی کوشندەوە لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدا بوو.