مەسرور بارزانی جەخت لە پاراستنی مافی پێکهاتەکان دەکاتەوە

 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی کەسایەتییە ئاشوورییەکانی نیشتەجێی ئەمریکا کۆبووەوە. بەپێی راگەیێندراوی حکومەت، شاندەکە ستایشی دۆخی پێکەوەژیانی ئاشتییانەیان لە هەرێمی کوردستان کردووە.
 
ئه‌مڕۆ دووشەممە 15ی ئەیلوول مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەمیانی پێشوازیکردنیدا لە شاندێکی كه‌سایه‌تییه‌ ئاشوورییه‌كانی نیشتەجێی ئەمریکا، پابەندبوونی حکومەتی بە پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان دووپات کردەوە.
 
بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شاندەکە کە بە سه‌رۆكایه‌تیی سام ده‌رمۆ، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی "ئاشوورییه‌كان له‌پێناو دادوه‌ریدا" بوو، ستایشی دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و ئازادیی ئایینیی لە هەرێمی کوردستان کرد.

 

 
 
لای خۆیەوە، سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا، حکومەت بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدانی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان و لێبووردەیی لەنێوان سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی هەرێمی کوردستان دا.