نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئاکۆ عەباس ئاغا دەکات
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی ئاکۆ عەباس ئاغا، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکارەکەی دەکات.
رۆژی دووشەممە، 15-09-2025 ئاکۆ عەباس ئاغا، سەرۆک هۆزی ئاکۆ، دوای ماوەیەکی زۆر لە نەخۆشکەوتنی، لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی کۆچی دواییکرد.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ بنەماڵە و کەسوکارەکەی نارد و رایگەیاند، "سه‌ره‌خۆشى له بنه‌ماڵه و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەی دا دەڵێت، "له خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت."