پیاوێکی بەساڵاچووی خەڵکی پاوە نابینایە و بەرگدرووی دەکات

رووداو دیجیتاڵ

خاڵۆ عەلی بەدری 83 ساڵ، نابینایە، بەڵام کاری بەگدروویش دەکات. ئەو وەکو کەسێکی ئاسایی جلوبەرگی پیاوان دەدرووێت.
ئەو باس لەوە دەکات، بە هۆی بە ساڵاچوونی خەڵک کەمتر سەردانی دەکەن و ئێستا وەک و پێشتر کاری نییە.
خاڵو عەلی لە منداڵییەوە چاوی راستی لە دەستداوە و لە تەمەنی 7 ساڵی دەستی بە کاری بەرگدرووی کردووە و لە تەمەنی 24 ساڵی بە هۆی ساچمە چاوی چەپیشی لە دەست دەدات.
ئەو دەڵێت؛ ئەوە نەبووە رێگر لەبەردەم کار کردنەکەی و باشتر لە جاران کاری خۆی کردووە.
بەپێی دوایین ئامار کە رۆژی 13ی تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ بڵاوکراوەتەوە، لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان 254 هەزار و 515 نابینا هەن کە 93 هەزار و 26 کەسیان ژن و 161 هەزار و 489 کەسیشیان پیاون.