بارەگای بارزانی: بە تووندی سەرکۆنەی تیرۆرکردنی سەفا مەشهەدانی دەکەین


رووداو دیجیتاڵ

بارەگای بارزانی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بە تووندی سەرکۆنەی تیرۆرکردنی سەفا مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا و کاندیدی هاوپەیمانیی (السيادة) دەکەین."
 
سەفا مەشهەدانی، بەربژێری هاوپەیمانیی (السيادة) شەوی رابردوو، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەی گیانی لەدەستدا.
 
بارەگای بارزانی لە راگەیێندراوێکدا سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری سەفا مەشهەدانی و هاوپەیمانێتیی (السيادة) و خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانێتیەکە دەکات و دەڵێت، "کردەوەی لەمجۆرە، هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتەوایی و سەقامگیریی کۆمەڵگە و پێویستە ئەنجامدەرانی ئەم کردەوەیە ئاشکرا بکرێن و رادەستی یاسا بکرێن."
 
دەقی راگەیێندراوەکەی بارەگای بارزانی: 
 
پەیامێک لە بارەگای بارزانییەوە
 
بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
 
بە توندی سەرکۆنەی تیرۆرکردنی سەفا مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا و کاندیدی هاوپەیمانیی (السيادة) دەکەین، کە دوێنێ شەو بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە شاری بەغدا، گیانی لەدەست دا. 
 
وێڕای ئەوەی سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری سەفا مەشهەدانی و هاوپەیمانێتیی ئەلسیادە  و بەڕێز خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانێتیەکە دەکەین، ڕاشیدەگەیێنین کە کردەوەی لەمجۆرە، هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتەوایی و سەقامگیریی کۆمەڵگە و پێویستە ئەنجامدەرانی ئەم کردەوەیە ئاشکرا بکرێن و ڕادەستی یاسا بکرێن.
 
بارەگای بارزانی
15ی تشرینی یەکەمی 2025