نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانییەکی عێراق کۆبووەوە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەلبەدیل کۆبووەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد، لەنێویاندا پرسی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15-10-2025 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سياسهتمهدارى عێراقى عه‌دنان ئهلزورفى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى ئهلبهديل کۆبووەوە. بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "دۆخى عێراق و هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقيان تاوتوێ كرد،" كه بڕیارە 11ى مانگى داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.
لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیدا هاتووە، هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر بايه‌خ و گرنگيى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى سياسى و هه‌ڵبژاردن و به‌شداريى فراوان له ده‌نگداندا، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له پێويستيى هاريكاريى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى عێراق بۆ پاراستنى ئارامى، سهقامگيريى وڵات و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييهكان كرده‌وه.
كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى گشتيى ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.