ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی: لە بازگەیەک نەیانهێشت بچمە هەولێر

 
رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، "لە بازگەیەکی پارتی دیموکراتی کوردستان، رێگرییان لێکردم و نەیانهێشت داخیلی شاری هەولێر ببم."
 
ئەمڕۆ دووشەممە 15-12-2025 لوقمان وەردی، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی راپەڕینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ لە رێگەی چوونم بۆ هەولێر، لە بازگەی سماقووڵی رێگەیان نەدا داخیلی هەولێر ببم و گەڕاندیانمەوە."
 
لوقمان وەردی گوتی، "لە بازگەکەی پارتی، ئەفسەرێک بە رێزەوە هات و پێی گوتم: فەرمان کراوە رێگە بە چوونە هەولێرت نەدەین."
 
بەڵام هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر بە رووداوی راگەیاند، "ئاگاداری هیچ بڕیارێکی لەو جۆرە نیم و لەگەڵ پارێزگار پێکەوەن، هیچ بڕیارێکیان بۆ گەڕاندنەوەی هیچ کەسێکیان لە بازگەکان پێنەگەیشتووە."