بەهۆی داڕمانی شاخ رێگەی سۆران - چۆمان داخرا

رووداو- سۆران

بەهۆی داڕمانی شاخ رێگەی سەرەكی سۆران- چۆمان داخرا و دەیان ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر گیریان خواردووە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند:" رۆژی شەممە 16-1-2016، بەهۆی هەرەسهێنانی شاخێكەوە لە گوندی رەشەكەڵ لەڕێگەی هامڵتۆن لەسەر رێگەی سەرەكی سۆران - چۆمان دەیان لۆری و باڵهەڵگر گیریان خواردووە".

رێگەی گشتیی هامڵتۆن، هه‌ولێر به‌ خانێی رۆژهەڵاتی كوردستان ده‌به‌ستێته‌وه‌، هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی وایكردووه‌ ته‌واوی رێگەكه‌ به‌ ناوچه‌ به‌رز و نزمه‌كاندا تێپه‌ڕبێت و بەمەش جاربەجار گرفتی هاتووچۆ دروست دەبێت.