پارێزگاری هەولێر سێ رۆژ ماتەمینیی گشتیی راگەیاند
رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی پەلامار و مووشەکبارانی شەوی رابردووی سوپای پاسدارانی ئێران بۆسەر هەولێر، ئومێد خۆشناو سێ رۆژ ماتەمینیی گشتیی لەو پارێزگایە راگەیاند.
بەهۆی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی ئێران، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لە سنووری پارێزگاکە و لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی سێ رۆژ ماتەمینیی گشتیی رادەگەیێنن.
پارێزگاری هەولێر پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵەی قوربانییەکان کردووە و دەشڵێت، بەهۆی پەلامار و مووشەکبارانی ناڕەوای هێزەکانی ئێران، کە شەوی رابردوو کرایە سەر شارەکە، لە ئەنجامدا "چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهید بوون و شەش هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون."
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هێرشەکانی ئێران "بەبێ هیچ پاساو و بنەمایەک خەڵکی سڤیل و بێتاوانی کردووەتە ئامانج."