ئەو چێشتخانەیەی داوای لە کارمەندێکی گەیاندن کردبوو بە عەرەبی قسە بکات داخرا
رووداو دیجیتاڵ
دوای ئەوەی لە یەکێک لە چێشتخانەکانی هەولێر داوا لە گەنجێکی کورد دەکەن کە کاری گەیاندن (دیلیڤەری) دەکات، بە زمانی عەرەبی قسە بکات، ئەمڕۆ لەلایەن پارێزگا و قایمقامییەتی هەولێرەوە داخرا و پارێزگاری هەولێریش دەڵێت، رێکار بەرامبەر چێشتخانەکە گیراوەتەبەر.
چێشتخانەکە ناوی فراید چیکنە. گەنجەکە لە بەردەم چێشتخانەکەدا ڤیدیۆی تۆمارکردووە و دەڵێت، پێمدەڵێن تاوەکو بە عەرەبی قسە نەکەیت خواردنەکەت پێنادەین.
دووشەممە 16-2-2026 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لێکۆڵینەوە و رێکاری پێویست بەرامبەر چێشتخانەکە گیراوەتەبەر.
بە گوتەی پارێزگاری هەولێر، دوای تەواوبوونی رێکارەکان، سبەی چێشتخانەکە دەکرێتەوە.