بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.9 پلەی رێختەر لە هەولێر روویدا
رووداو - هەولێر
بەڕێوەبەری كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان راگەیاند، بوومەلەرزەیەك لە رۆژئاوای پارێزگای هەولێر روویدا و بەپێی پێوەری رێختەریش گوڕەكەی 4.9 پلە بووە.
فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە كاژێر 10:14 خولەكی ئەمڕۆ دووشەممە (16-03-2020) "لە رۆژئاوای پارێزگای هەولێر و بەدیاریكراوی لە باشووری شارۆچكەی حەمدانەیەی نێوان پارێزگای هەولێر و نەینەوا، بوومەلەرزەیەك روویداوە و هیچ زیانێكی نەبووە".
بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، باسی لەوەش كرد، "هەرچەندە گوڕی بوومەلەرزەكە زۆربووە، بەڵام لەبەر قوڵییەكەی كە 30 كلیۆمەتر لە قۆڵی زەویدا بووە هیچ زیانێكی نەبووە".