وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا لە هەولێرە

رووداو دیجیتاڵ
 
ئالپئارسلان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا گەیشتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
 
وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا بە یاوەریی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و شاندێکی باڵا لە هەولێرە.
 
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، ئالپئارسلان بایراکتار، وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا بە یاوەریی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و شاندێکی باڵا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێری پایتەخت، لە لایەن کەمال محەممەد، وەزیری کارەبا و سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت و سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت و هۆشەنگ ئەحمەد، بەڕێوەبەری کاروباری تورکیا لە فەرمانگە پێشوازیان لێکرا.