لە کۆیە بە درۆن هێرشکرایە سەر کەمپەکانی پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان
رووداو دیجیتاڵ
جارێکی دیکە لە قەزای کۆیە بە درۆن هێرشکرایە سەر کەمپەکانی پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کەمپەکانەوە دەڵێت، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
هێرشەکە کاژێر 13:15 خولەکی ئەمڕۆ دووشەممە 16-03-2026 کراوەتە سەر کەمپەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) لە قەزای کۆیە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کەمپی ئەمیرییەی حدکا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هێرشەکە بە درۆنێک کراوە و لە نزیک گۆڕستانی شەهیدان (دیموکرات) و فێرگەی کۆنی حیزبەکە کەوتووەتە خوارەوە.
بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەو فێرگەیە لەمێژە چۆڵە و هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە.
لە 28ی شوباتەوە و لە دەستپێکی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە دژی ئێران، هەرێمی کوردستان بە زیاتر لە 300 درۆن و مووشەک کراوەتە ئامانج.