لە ئیلام دوو کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا


رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا.

رووداوەکە شەوی سێشەممە، 15ـی نیسانی 2025، لەسەر رێگەی نێوان شارەکانی ئاودانان و سەراو لە پارێزگای ئیلام بووە.
 
بەپێی زانیارییەکان، لە رووداوەکەدا دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆری پراید و نیسان پێکیانداداوە و بەهۆیەوە دوو هاونیشتمانی گیانیان لەدەستداوە. هەروەها بەهۆی رووداوەکەوە، کەسێکیش بریندار بووە.
 
بەپێی راپۆرتی دادپزیشکیی ئیلام، لە 21-03-2024ـەوە تاوەکو 21-03-2025، واتە لە ماوەی ساڵێکدا 147 کەس بە رووداوی هاتۆچوو لەو پارێزگایە گیانیان لەدەستداوە.