سەردانکەری ماڵپەڕە کوردییەکان چەندە؟
رووداو - هەولێر
دوو کۆمپانیای رانکین بەکاردێن بۆ زانینی سەردانکەری ماڵپەڕەکان لە جیهان: سیمیلەر وێب و ئەلێکسا، بەڵام سیمیلەر وێب بەوپێیەی پشت بە داتاکانی گووگڵ دەبەستێت زیاتر متمانەپێکراو و دروستترە.
بەپێی ریزبەندیی سیمیلەر وێب، پۆرتاڵی رووداو لە ئاستی عێراق تۆپ پێنجە و لە هەرێمی کوردستانیش یەکەمی بێ رکابەرە، هەروەها سەردانکەرێکی زۆری هەیە لە پارچەکانی دیکەی کوردستان و کوردانی تاراوگە.
پۆرتاڵی رووداو لەماوەی سێ مانگی رابردوودا، 9 ملیۆن و 509 هەزار سەردانکەری هەبووە، ئەوەش بەپێی داتاکانی سیمیلەر وێب کە لە Google Analytics وەریگرتووە.
لەدوای پۆرتاڵی رووداو، بۆ سێ مانگی رابردوو سەردانکەری ماڵپەڕە کوردییەکان بەمشێوەیە:
1. پۆرتاڵی رووداو: 9.5 ملیۆن
2. ئێن ئاڕ تی: 4.7 ملیۆن
3. کوردستان 24 : 4.3 ملیۆن
4. باسنیوز: 3.3 ملیۆن
5. خەندان: 2.3 ملیۆن
6. شارپرێس: 1.4 ملیۆن
7. خەڵک: 888 هەزار
8. میللەت: 884 هەزار
9. ئاوێنە: 803 هەزار
10. زەمەن پرێس: 790 هەزار
11. کوردیو: 696 هەزار
12. وشە: 660 هەزار
13. وێستگە نیوز 582 هەزار
14. نەوا: 466 هەزار
ئامارە نوێیەکان بەراورد بە ساڵانی رابردوو دەریدەخەن، کە بەگشتیی سەردانکەری ماڵپەڕەکان لە جیهان کەمیکردووە، ئەوەش بەهۆی ئەو کاریگەرییەی سۆشیال میدیا دروستیکردووە و بەکارهێنەران لە سۆشیال میدیاوە زانیاریی وەردەگرن.