پۆلیسی سلێمانی: تەرمێک لە چیای ئەزمەڕ دۆزرایەوە
رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، رۆژی 16ی ئەیلوول کاژێر 09:30ی شەو، تەرمێک لە چیای ئەزمەڕ دۆزرایەوە.
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "تەرمەکە دۆزراوەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ناسنامەکەی دیار نییە و نازانرێت هۆکاری گیانلەدەستدانیشی چی بووە."
بە گوتەی سەرکەوت ئەحمەد، تیمەکانی پۆلیس لە شوێنی رووداوەکەن و لێکۆڵینەوە دەکەن.
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، تەرمەکە بۆ توێکاری رەوانەی دادپزیشکیی سلێمانی کراوە و دوای لێکۆڵینەوەکان ناسنامەکەی ئاشکرا دەکرێت.