کەشناسی: گەرما پێنج بۆ حەوت پلە دادەبەزێت و ئەگەری نمەباران هەیە
رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دابەزینی پلەی گەرما و نمەباران دەکات لە سێ رۆژی داهاتوو و رایدەگەیێنێت، دهۆک و هەڵەبجە نزمترین پلەی گەرمایان بەراورد بە پارێزگاکانی دیکە تێدا تۆماردەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، رۆژى يه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه پێشبينىی ده‌كرێت ئاسمانى هه‌رێمی کوردستان په‌ڵه‌هه‌ور و نيمچه هه‌وربێت و، پله‌كانى گه‌رما (5-7) پله دابه‌زێت.
بۆ رۆژی سێشه‌ممه پێشبینی دەکرێت ئاسمانى هه‌رێمی کوردستان نيمچه هه‌ور بۆ هه‌ورى ته‌واو بێت له‌گه‌ڵ بارينى نمه باران و كه‌مێك هه‌وره تريشقه، به‌تايبه‌ت له ناوچه شاخاويیه‌كانى دهۆك و هه‌ولێر و ناوچه‌كانى ئيداره‌ى راپه‌ڕين، پله‌كانى گه‌رما به نزمى ده‌مێنێته‌وه وه‌كو رۆژانى پێش‌و.
کەشناسی سلێمانی: نەبارین باران لەم وەرزەدا ئاساییە
تاوەکو ئەمڕۆ باران لە هەرێمی کوردستان نەباریوە. بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی دەڵێت، نەبارینی باران لەم وەرزەدا تاوەکو ئێستا ئاساییە.
رۆژی شەممە 16-10-2021، ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ناتوانن پێشبینی هیچ ئەگەرێکی بارانبارین بکەن و گوتیشی، هەفتەی رابردوو نزمە پاڵەپەستۆیەک بە لاوازی هەرێمی کورستان و بەتایبەت پارێزگاکانی دهۆک و هەولێری گرتەوە؛ ئەم هەفتەیەش هەمان پاڵەپەستۆ بە لاوازیی هەرێمی کورستان دەگرێتەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کورستان، ئەمڕۆ پلەی گەرما بەمشێوەیە دەبێت: هەولێر بەرزترین پلە 35 پلە و نزمترین پلە 23، سلێمانی بەرزترین پلە 33 پلە و نزمترین پلە 20، دهۆک بەرزترین 34 پلە و نزمترین 19 پلە، هەڵەبجە بەرزترین پلە 35 پلە و نزمترین 19 پلە دەبێت.
بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی سلێمانی گوتیشی، بە شێوەیەکی سرووشتی شەوان ساردتر دەبێت و ئاماژەی بەوەشکرد کە "لە سبەینێوە گەرما 4 بۆ 5 پلە دادەبەزێت. گۆڕانکارییەکە بە جۆرێک دەبێت هەموو کەسێک هەستی پێدەکات".