کەشناسیی هەرێمی کوردستان: تاوەباران دەبارێت
رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ تاوەباران ببارێت و کاریگەریی خۆڵبارینیش ئەمشەو کۆتایی دێت. کەشناسێکیش دەڵێت، رۆژی پێنجشەممە باران دەبارێت.
بەگوێرەی راگەیێندراوی کەشناسیی هەرێمی کورستان، کە ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئۆکتۆبەری 2023 بڵاوکراوەتەوە، "ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی لەنێوان هەوری تەواو و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بوونی تاوەباران کە لە ناوچە شاخاوییەکان کاریگەریی بەهێزتر دەبێت و هەندێکجار هەورەبرووسکەی لەگەڵ دەبێت."
لەبارەی ئەو خۆڵبارینەی لە دوێنێوە بەشێكی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، کەشناسی رایگەیاندووە، "بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک هەیە و ئەمشەو کاریگەریی نامێنێت."
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "به‌هۆی هاتنی نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك له ده‌ریای نێوەڕاستەوە، ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ری تاوەباران و هه‌وره‌برووسكه له سنووری ناوچە شاخاوییه‌كانی پارێزگاکانی هه‌ولێر و دهۆك و ئیداره سەربەخۆکانی سۆران و راپه‌ڕین هەیە؛ كاریگه‌ریی شه‌پۆله‌كه تاوەکو ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دەبێت."
محەممەد کەمال ئاماژەی بەوە کرد، خۆڵبارین له سنووری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك هەیە و پێشبینی ده‌کرێت بگاته گه‌رمیان و سلێمانی و هه‌ڵەبجەش به شێوه‌ی لاواز بۆ مامناوه‌ند و ئەمشەو بۆ بەرەبەیانی سبەی کاریگەریی نەمێنێت.