بارزانی بە جلی کوردییەوە گەیشتە باكوورى كوردستان
مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شڤان پەروەر، هونەرمەندی بەناوبانگی كورد گەیشتنە شرناخ لە باكوورى كوردستان.
بارزانی بە جلوبەرگی كوردییەوە سەردانی ئامەدی كردووەو لەلایەن چەند پەرلەمانتارێكی توركیاشەوە بە زمانی كوردی بەخێرهاتنی كرا.
هاوكات لە شاری خاپوور لەسەر تابلۆیەكی گەورە بەخێرهاتنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كراوەو نووسراوە "بەخێرهاتی سەركردە بارزانی"
لەسەر رێگەی شارۆچکەی سلۆپیش ھاووڵاتیان بە دروشمی "سەرۆک تو بخێرھاتی" پێشوازییان لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کرد.
سەردانەكەی بارزانی بۆ ئامەد، پارتی ئاشتی و دیموكراسی BDPی كردووە بە دوو بەشەوە، هەرچەندە 7 پەرلەمانتاری BDP ئارەزووی پێشوازیكردنی بارزانییان هەیە، بەڵام رەنگە بەهۆی گوشاری پارتەكەوە نەچنە پێشوازی بارزانی.
ئەوەی تاوەكو ئێستا دیارە پەرلەمانتاری هەكاری ئەسعەد جانان و پەرلەمانتاری سەربەخۆی ئامەد لەیلا زانا پێشوازی لە بارزانی دەكەن.