مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی بازرگانیی ئەمریکا- کوردستان کرد
رووداو دیجیتاڵ
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی بازرگانيی ئەمەریکا- کوردستان (USKBC) کرد.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، دەیڤد تەفوری، سەرۆکی ئەنجوومەنی بازرگانی ئەمریکا "پیرۆزبایی" سەرکەوتن و ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی لە سەرۆکی حکومەت کرد و کورتەیەکیشی لەبارەی ئامانجی سەردانەکەیان و پێکهاتەی شاندەکە بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو.
بەگوێرەی راگەیێندراوی حکومەت، لە کۆبوونەوەکەدا مەسرور بارزانی رۆشنایی خستەسەر دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی.