پاسەوانی سنوور لە سلێمانی 21 بیانی دەستگیر دەکات

رووداو دیجیتاڵ

هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە پارێزگای سلێمانی 21 بیانی دەستگیر دەکەن کە بە نایاسایی سنووریان بەزاندبوو.
 
فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 15-12-2025  بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە چوارچێوەی ئەرکەکانی فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنوور بۆ رووبەڕووبوونەوەی دزەکردن و قاچاخچێتی، فەوجی یەکی لیوای 21ی سنوور لە چوارچێوەی فەرماندەیی سنووری ناوچەی یەک، 21 کەسیان دەستگیر کرد. 
 
فەرماندەیی سنووری عێراق گوتی، دەستگیرکراوەکان هەڵگری رەگەزنامەی وڵاتانی ئاسیایین و لە سنووری پارێزگای سلێمانییەوە هەوڵیان دابوو بە شێوەیەکی نایاسایی سنوور ببەزێنن و بێنە نێو هەرێمی کوردستان و عێراق. 
 
بە گوتەی، فەرماندەیی سنووری عێراق، ئەمانە بۆ هیچ کارێکی ئەمنی و تیرۆریستی دزەیان نەکردووە، بەڵکو بۆ کرێکاری هەوڵیاندا سنوور ببەزێن، دوای دەستگیرکردنیان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رێکارە یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر، رادەستی لایەنی پەیوەنداردەکرێن، دوای لێکۆڵینەوە ئەوەی پاسپۆرتی پێ نەبێت، کارتی چوونەوەی بۆ دەکرێت و رەوانەی وڵاتەکانیان دەکرێنەوە.