مەسرور بارزانی: پیرۆزباییەکی گەرم لە هاندەرە دڵسۆزەکانی زاخۆ دەکەم بۆ بردنەوەی خەڵاتی فیفا

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "پیرۆزباییەکی گەرم لە هاندەرە دڵسۆزەکانی زاخۆ دەکەم بۆ بردنەوەی خەڵاتی فیفا."
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "ئەمە سەرکەوتنێکی مەزنە بۆ وەرزش و هاندەرانی یانەکە و تەواوی هەرێمی کوردستان و عێراق". 
 
رۆژی سێشەممە فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی رایگەیاند، یانەی زاخۆ بووە براوەی خەڵاتی باشترین هاندەری جیهان.
 
رۆژی 13ـی ئایاری ئەم ساڵ، هاندەرانی یانەی زاخۆ لە یاری یانەکەیان بەرامبەر حدوود، هەزاران بووکەڵەیان فڕێدایە نێو یاریگە و پێش دەستپێکردنی یارییەکە هەڵیانگرتەوە، ئامانجی ئەمە پشتیوانییان بوو لە نەخۆشان.
 
بەهۆی ئەو رەفتارەوە، یانەی زاخۆ بووە یەکێک لە سێ بەربژێرەکانی باشترین هاندەری ساڵ لەسەر ئاستی جیهان.