کانێکی بەرد لە مهاباد داڕما و کەسێک گیانی لەدەستدا


رووداو دیجیتاڵ 

کانێکی بەرد لە مهاباد داڕما و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لە دەستدا.

ئەمڕۆ سێشەممە، 16ـی کانوونی یەکەمی 2025، هاونیشتمانییەک لە شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان بە رووداوی راگەیاند: "رۆژی شەممە 13-12-2025 کانی بەردی کەپەکەند لە نزیک شاری مهاباد داڕما و بەو هۆیەوە کەسێک بە سەختی بریندار بوو."
 
ئەو هاونیشتمانییە گوتی: "دوای سێ رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی ورمێ، ئەو کەسە بەیانیی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا".
 
بە گوتەی ئەو هاونیشتمانییە، ئەو کەسەی لە رووداوەکە گیانی لەدەستداوە ناوی (ئ. ب) و تەمەنی 50 ساڵ بوو، خەڵکی گوکتەپەی مهابادە و باوکی دوو منداڵە.
 
دەیان کانی جیاواز لە سنووری مهاباد هەن.