بە ڤیدیۆ.. مانۆڕی سەربازیی هێزەکانی پشتیوانی یەک لە سنووری ئاکرێ


رووداو دیجیتاڵ

هێزەکانی پشتیوانی یەک لەژێر ناونیشانی "شێر" مانۆڕێکی سەربازیی فراوانیان لە بناری چیای پیرس لە سنووری ئاکرێ ئەنجامدا. 
 
لە مانۆڕەکەدا کە لەژێر چاودێریی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان بەڕێوەچوو، تانک، تۆپهاوێژ، زریپۆش، مووشەکهاوێژ و هاوەن تاقیکرانەوە.
 
پەیامنێری رووداو لە شوێنی مانۆڕەکەوە رایگەیاند، ئەمە یەکەم جارە مانۆڕێکی سەربازی بەو شێوە فراوان و پێشکەوتووە ئەنجام بدرێت، کە تێیدا زیاتر لە 600 ئەفسەر و پێشمەرگە بەشدار بوون.
 
فەریق سیهاد بارزانی، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک گوتی، "دەتوانم بڵێم لە ئاستی وەزارەتی پێشمەرگە یەکەم جارە مانۆڕتکی ئەوها کرابێت. پشتیوانییەکی یەکجار گەورە لەلایەن حکومەت و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئێمە هەیە".
 
هاوکات، عەبدولخاڵق بابیری، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، "پێشەمەرگە بەردەوام پێویستی بەمجۆرە مانۆڕانە هەیە، هەموو ئەو پەروەردە و ئامادەکردنەی بۆ پێشمەرگە دەکرێت، بۆ تەشکیلاتی نوێی و بۆ پرسی یەکگرتنەوەیە".
 
لە کۆتایی مانۆڕەکەدا، پێشمەرگەکانی هێزەکانی پشتیوانی یەک گەیشتنە دوایین خاڵی دیاریکراوی ئامانجەکە و ئاڵای کوردستانیان لەوێ چەقاند.