دەروازەی ئیبراهیم خەلیل بەڕووی گەشتیاراندا کرایەوە

رووداو- زاخۆ

رۆژی یەکشەممە 17-1-2016، دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل بەتەواوەتی کرایەوە و لەمەودا 24 كاژێر كراوە دەبێت.

دوای ئەوەی لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە شار و شارۆچکەکانی باکووری کوردستان، دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل داخرا و لە 5-1-2016 بە شێوەی پچڕپچڕی کرایەوە، بەڕێوەبەری دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ ئەو دەروازەیە بەشێوەیەکی 24 کاژێری کراوەتەوە.

فرسەت عەلی گوتیشی "لەماوەی 12 رۆژی رابردوودا کە دەروازەکە بە رۆژ کراوە بووە، 2674 ئۆتۆمبێل لەو دەروازەوە هاتوونەتە باشووری کوردستان و 2925 ئۆتۆمبێلیش لە باشوورەوە چوونەتە باکووری کوردستان و تورکیا".