لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دژی هێرشەکەی ئێران هاوهەڵوێستن
رووداو دیجیتاڵ
سەرەتای ڤیدیۆکە ئەو مووشەکانەی ئێران دەبینن کە شەوی دووشەممە هەولێریان کردە ئامانج، هێرشەکە چوار گیانلەدەستدان و 16 برینداری لێکەوتەوە. لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانیش دژی هێرشەکە هاوهەڵوێستن.
د. رێبوار بابکەیی، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دەڵێت، "بڕیارێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیمان پێویستە بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم جۆرە هێرشانە، لانیکەم بۆ ئەوەی سێبارە نەبێتەوە... ئەم جۆرە چەکەی کە بەکارهاتووە یاسای نێودەوڵەتی بۆ جەنگی نێوان دوو دەوڵەتیش قەدەخەی کردووە، چ جای ئەوەی کە ئێران ئاراستەی هەرێمی بکات و خەڵکی سڤیلی کردووەتەوە قوربانی."
لەبارەی هۆکاری هێرشەکەوە سوپای پاسداران رایگەیاند، بە مووشەکی دوورهاوێژ چەند پێگەیەکی سیخوڕیی ئیسرائیلیان لە هەولێر کردووەتە ئامانج..
هۆشیار عومەر، رێکخەری ژووری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی گۆڕانیش دەڵێت، "ئێران و تورکیا کوردستانیان کردووەتە گۆڕەپانی جەنگ، دەبێت ئێمە لەوە تێبگەین، لە کۆبوونەوەکاندا ئەوروپییەکان پێمان دەڵێن.. ئێران ئامانجی سیاسیی هەیە، ئەگەرنا دیپلۆماتەکانیان بە ئەوانەی بە سوپاشەوە لێرە هەن و پەیامێکیان هەیە دەتوانن بیگەیێنن."
لە هێرشەکەی سەر هەولێردا، پێشڕەو دزەیی سەرمایەداری ناسراوی کوردستان و کچە بچووکەکەی گیانیان لەدەستدا و هەروەها کەرەم میخائیل سەرمایەداری عێراقی کە میوانی پێشڕەو بووە لەگەڵ کارگوزارێکی پێشڕەو دزەیی لە ماڵەکەیدا گیانیان لەدەستدا.
لایەنە سییەکان بۆ رێگری لە دووبارەبوونەوەی هێرشی هاوشێوە کۆکن لەسەر گرنگیی یەکدەنگی کورد لە نێوخۆدا.
تەواوی بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ لەبارەی هێرشەکە: