نێچیرڤان بارزانی بەشداریی پرسەی پێشڕەو دزەیی و کچەکەی دەکات
رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداریی پرسەی پێشڕەو دزەیی و کچە یەک ساڵانەکەی دەکات، کە لە هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆسەر هەولێر گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیێندراوێکدا، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "سه‌رۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌ميى قووڵى خۆى پێشكه‌ش به خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزى خوالێخۆشبوو كرد و هيواى خواست خواى مه‌زن گيانيان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خانه‌واده و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت".
لە راگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "لاى خۆيانه‌وه خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هيد پێشڕه‌و دزه‌يى سوپاس و پێزانينى خۆيان بۆ به‌شدارى و هاوبه‌شيى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى".
رۆژی سێشەممە، 16-1-2024، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "زۆر به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه دوژمنكارييه ده‌كه‌ين كه سوپاى پاسدارانى ئێران شه‌وى رابردوو به مووشه‌كى دوورهاوێژ كرديه سه‌ر هه‌ولێر و له ئه‌نجامدا ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى شه‌هيد و بريندار بوون. سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌ين، هاوسۆز و هاوخه‌ميانين و هيواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازين.
هەروەها تێیدا هاتبوو، "به‌رده‌واميى به‌ئامانجگرتنى هه‌رێمى كوردستان و شه‌هيدكردنى هاووڵاتييان، تاوانكارييه‌كى بێ پاساو و دژ به ياسا نێوده‌وڵه‌تييه‌كان و دراوسێيه‌تى و به‌ها مرۆيييه‌كانه، هه‌روه‌ها پێشێلكردنێكى زه‌قى سه‌روه‌رى و ئارامى و سه‌قامگيريى عێراقه. هه‌رێمى كوردستان هه‌رگيز بۆ هيچ لايه‌نێک سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه نه‌بووه و نابێت".