باڵیۆزی ئەمریکا بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئامادەین بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان
رووداو دیجیتاڵ
باڵیۆزی ئەمریکا ئەمڕۆ لە هەولێرەوە بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی گوت، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ پێشوازى له ئەلينا رۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مريكا له عێراق كرد، لە کۆبوونەوەیەکدا باڵیۆزی ئەمریکا بەردەوامیی پشتگيريى وڵاتەکەی بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات کردەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ (چوارشەممە، 17-1-2024)ـی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەلینا رۆمانۆوسکی، رایگەیاند "دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته ئه‌منييه‌كان و به‌ئامانجگرتنى هه‌ولێر، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و په‌يوه‌ندييه‌كانى ئەمریکا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران."
وەک لە راگەیێندراوکەدا هاتووە "خاتوو رۆمانۆوسكى به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌مريكاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه، ئاماده‌يى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان ده‌ربڕى."
دۆخى ناوچه‌كه و ئاڵۆزييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
کۆبوونەوەکە دوای تەنیا چوار رۆژ دێت لە کۆبوونەوەیەکی دیکەیان لە بەغدا، کە تێیدا باسیان لە گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و رێگرى له فراوانبوونى ئاڵۆزييه‌كان کرد.
سەردانەکەی باڵیۆزی ئەمریکا بۆ هەولێر دوای دوو رۆژیشە لە بەئامانجکردنی هەولێر لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بە مووشەکی دوورهاوێژ، کە بەهۆیەوە چوار کەسی سڤیل گیانیان لەدەستدا و 16ـی دیکە بریندار بوون.