کەشناسیی هەرێمی کوردستان: چوار رۆژ بەفر و باران دەبارێت
رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای هەفتەیەکی راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد: "شەپۆلێکی باران و بەفربارین و بارستە هەوایەکی سارد ناوچەکەمان دەگرێتەوە".
کەشناسی لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "لە بەرەبەیانی زووی رۆژی یەکشەممە شەپۆلێکی بەفر و باران سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات، پاشان لە کاتەکانی ئێوارەدا پارێزگای هەولێر و هەندێک ناوچە لە پارێزگاکانی کەرکووک و سلێمانی دەگرێتەوە، هەروەها بەفربارین لە زۆربەی ناوچە سنوورییەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت".
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە کەشوهەوای دووشەممە کردووە و دەڵێت، "شەپۆلی بەفر بارین بەردەوام دەبێت لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان، هاوکات شەپۆلێکی نمەباران و بارانی مامناوەند لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت و پلەی گەرما دوو بۆ چوار پلەی سیلیزی دادەبەزێت".
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و بەشێک لەو ناوچانەی نزیکن لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان هەیە، هەروەها پێشبینی بەفرێکی کەم دەکرێت لە سەنتەری شاری سلێمانی، لە دوای نیوەڕۆ کاریگەریی ئەم شەپۆلە کۆتایی دێت و پلەی گەرما زیاتر نزم دەبێتەوە بۆ نزیکەی (2 - 5) پلەی سیلیزی.
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، سێشەممە و چوارشەممە بەهۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرما، شەختە و بەستن "لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دروست دەبێت".
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی بۆ بڕی باران و بەفری ئەم هەفتەیە بەمشێوەیە کردووە:
بارانبارین:
- هەولێر: زیاتر لە 8 ملیمەتر باران دەبارێت
- سلێمانی: زیاتر لە 5 ملیمەتر باران دەبارێت و کڕێوەی بەفر دەبێت
- دهۆک: زیاتر لە 15 ملیمەتر باران دەبارێت و کڕێوەی بەفر دەبێت
- هەڵەبجە: زیاتر لە 2 ملیمەتر باران دەبارێت
- کەرکووک: زیاتر لە 5 ملیمەتر باران دەبارێت
بەفربارین:
- حاجی ئۆمەران: 15 بۆ 25 ملیمەتر بەفر دەبارێت
- چۆمان: 10 بۆ 20 ملیمەتر بەفر دەبارێت
- پێنجوێن: 5 بۆ 8 ملیمەتر بەفر دەبارێت
- بیارە: 2 بۆ 5 ملیمەتر بەفر دەبارێت
- ئامێدی: 15 بۆ 25 ملیمەتر بەفر دەبارێت
- ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ: 1 بۆ 2 سانتیمەتر بەفر و زیاتر لە 20 ملیمەتر باران دەبارێت
- ئیدارەی سەربەخۆی سۆران: 10 بۆ 15 سانتیمەتر بەفر و زیاتر لە 10 ملیمەتر باران دەبارێت
- ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین: 1 بۆ 2 سانتیمەتر بەفر و زیاتر لە 20 ملیمەتر باران دەبارێت
- ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان: زیاتر لە 1 ملیمەتر باران دەبارێت
پلەی گەرمای یەکشەممە
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرما سبەی لە باشووری کوردستان بەمشێوەیە دەبێت:
- هەولێر: 11 پلەی سیلیزی
- پیرمام: 7 پلەی سیلیزی
- سۆران: 6 پلەی سیلیزی
- حاجی ئۆمەران: 2 پلەی سیلیزی
- سلێمانی: 9 پلەی سیلیزی
- چەمچەماڵ: 10 پلەی سیلیزی
- هەڵەبجە: 10 پلەی سیلیزی
- دهۆک: 9 پلەی سیلیزی
- زاخۆ: 9 پلەی سیلیزی
- ئاکرێ: 9 پلەی سیلیزی