نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە مەزڵووم عەبدی و محەممەد ئیسماعیل دەکات
رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و محەممەد ئیسماعیل، سەرۆکی ئەنەکەسە کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، له كۆبوونه‌وه‌كەدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سووريا و پێكدادانى نێوان هێزه‌كانى سوپاى سووريا و هەسەدە تاوتوێ كران. له‌مباره‌يه‌وه جەخت لە "پێویستیی چەسپاندنی ئاشتی و کۆتاییهێنان بە گرژیی سەربازی و تووندوتیژی لە دۆخی هەنووکەیی سووریادا کرایەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر "گرنگيى گفتوگۆ وه‌ک تاکە رێگە بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى كێشه‌كان و به‌دیهێنانی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکانی سووریای نوێ".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، تاوتوێکردنی هەنگاوی کردەیی بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ئەو ناوچانەی بەهۆی شەڕ و ململانێکانەوە زیانیان بەرکەوتووە، لەگەڵ ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا دەربارەی دۆخی گشتیی سووریا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
لاى خۆيه‌وه شاندى ميوان سوپاس و پێزانينيان بۆ رۆڵ و هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و ڕێگه‌گرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى گرژى و ئاڵۆزييه‌كان، دووپات كرده‌وه. ئەمە بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.