لە 24 کاژێری رابردوو لە سلێمانی زۆرترین و لە دهۆک کەمترین بارانباریوە
رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە 24 کاژێری رابردوودا زۆرترین باران لە سلێمانی و کەمترین لە دهۆک باریوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بارانبارین بەردەوام دەبێت.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رۆژی شەممە 17-02-2024، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ، سێ بۆ پێنج پلە، پلەی گەرما دادەبەزێت؛ لەبارەی بارانبارینیشەوە دەڵێت، "ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە ئێوارەدا بڕی دابارین زیاد دەکات و هەورە برووسکەشی لەگەڵ دەبێت."
بە گوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی ئاسمان هەور دەبێت و بارانی پچڕ پچڕ لە هەندێ کات و ناوچەی جیادا دەبارێت.
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی رۆژی شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەمڕۆ بارانی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت و سبەی بەیانی تەم لە ناوچە جیاوازەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکووک و ئیدارەی سۆران دروست دەبێت و لە شەودا جارێکی دیکە کەشەکە دەبێتەوە تەم.
ئەو کەشناسە گوتی، شەپۆلی بارانبارین گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و هیچ شەپۆلێکی بەهێزی وەکو سێ رۆژی رابردوو نەماوە؛ ئاماژەی بەوەشکرد، "تاوەکو 19ـی مانگ ناوبەناو باران لە ناوچە جیاکان دەبارێت و 20ـی مانگیش کەشەکە تەواو ئاسایی دەبێتەوە".
کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی 24 کاژێری بڵاوکردەوە کە لە کاژێر 09؛00ـی بەیانی دوێنێ هەینی بۆ 09؛00ـی بەیانی ئەمڕۆیە و بەمشێوەیەی خوارەوەیە؛
پارێزگای هەولێر
هەولێر؛ 27.9 ملیمەتر
پیرمام؛ 22.4 ملیمەتر
سۆران؛ 10ملیمەتر
هیران؛ 10 ملیمەتر
خەبات؛ 14.8 ملیمەتر
شەقڵاوە؛ 14.3 ملیمەتر
بارزان؛ 9.6 ملیمەتر
رواندز؛ 6.4 ملیمەتر
مێرگەسۆر؛ 6.5 ملیمەتر
سیدەکان؛ 8.5 ملیمەتر
کۆیە؛ 12.2 ملیمەتر
چۆمان؛ 4.7 ملیمەتر
پارێزگای سلێمانی
سلێمانی؛ 34.1 ملیمەتر
چەمچەماڵ؛ 13.4 ملیمەتر
دووکان؛ 7 ملیمەتر
بازیان؛ 22 ملیمەتر
رانیە؛ 5.4 ملیمەتر
قەڵادزێ؛ 1.2ملیمەتر
ماوەت؛ 7.8 ملیمەتر
چوارقوڕنە؛ 5 ملیمەتر
سەرکەپکان؛ 11 ملیمەتر
دەربەندیخان؛ 35.4 ملیمەتر
هەڵشۆ؛ 7.2 ملیمەتر
پێنجوێن؛ 35.4 ملیمەتر
ئاخجەلەر؛ 33 ملیمەتر
سەنگاو؛ 33.5 ملیمەتر
چوارتا؛ 37 ملیمەتر
سەیدسادق؛ 27.7 ملیمەتر
قەرەداخ؛ 43 ملیمەتر
پارێزگای دهۆک
دهۆک؛ 2.8 ملیمەتر
زاخۆ؛ 21.2 ملیمەتر
ئاکرێ؛ 25.8 ملیمەتر
بامەڕنێ؛ 11.6 ملیمەتر
کانی ماسی؛ 5 ملیمەتر
ئامێدی؛ 7.2 ملیمەتر
بەردەڕەش؛ 25 ملیمەتر
دێرەلووک؛ 10 ملیمەتر
باعەدری؛ 15.5 ملیمەتر
قەسرۆک؛ 14.3 ملیمەتر
پارێزگای هەڵەبجە
هەڵەبجە؛ 17.2 ملیمەتر
تەوێڵە؛ 18.5 ملیمەتر
خورماڵ؛ 19 ملیمەتر
بیارە؛ 13.2 ملیمەتر
سیروان؛ 22 ملیمەتر
پارێزگای کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان
کەرکووک؛ 21.2 ملیمەتر
کەلار؛ 30.8 ملیمەتر
مەیدان؛ 17.2 ملیمەتر
خانەقین؛ 14.6ملیمەتر
کفری؛ 24 ملیمەتر
شوان؛ 14.3 ملیمەتر
تەکیە؛ 23.5 ملیمەتر
خوورماتوو؛ 25.6 ملیمەتر