مەسرور بارزانی پیرۆزبایی مانگی رەمەزان لە موسڵمانان دەکات

 
رووداو دیجیتاڵ 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی مانگی رەمەزان لە موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات.
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی لەبارەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە بڵاوکردەوە.
 
سەرۆکوەزیران لە پەیامەکەیدا هیوا دەخوازێت  مانگی رەمەزان، مانگی خێر و خۆشی و ئاشتیی و بەخشندەیی بێت.
 
"لە خودای مەزن نزاکارین کە ڕۆژوو و خواپەرستیی هەموو لایەک قبوڵ بکات." لە پەیامەکەی مەسرور بارزانی دا هاتووە.
 
ئێوارەی رۆژی سێشەممە، وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی دیاریکرد.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئەوقاف، چوارشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.