سەرۆک بارزانی: داواکارم لە خودا رەمەزان خێر و بەرەکەت و ئارامی بۆ هەمووان بەدیبهێنێت

 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆك بارزانی بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "لە خودای مەزن داواكارم رۆژوو و نوێژ و نزای هەمووان قبووڵ بكات و ئەو مانگە پیرۆزە، خێر و بەرەکەت و ئارامی بۆ هەموو لایەك بەدیبهێنێت."
 
ئەمڕۆ لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە 18ی شوباتی 2026، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.
 
دەقی پەیامەکەی سەرۆک مەسعود بارزانی:
 
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
 
بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی (ڕەمەزان)ـەوە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم. لە خودای مەزن داواكارم ڕۆژوو و نوێژ و نزای هەمووان قبووڵ بكات و ئەو مانگە پیرۆزە، خێر و بەرەکەت و ئارامی بۆ هەموو لایەك بەدی بهێنێت.
 
مسعود بارزانی
29ی شەعبانی 1447ی كۆچی
17ی شوباتی2026ی زایینی