سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە سلێمانی

 
رووداو دیجیتاڵ

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە سلێمانی و لە هەشتەمین دیداری سلێمانی-دا لە زانکۆی ئەمریکی گوتارێک پێشکێش دەکات.
 
دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمریکی لە رۆژانی 17 و 18ی نیسان بەڕێوەدەچێت و ئەمڕۆ کاژێر 10:00 دەستپێدەکات.
 
بەشداربووانی دیدارەکە تیشک دەخەنە سەر گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و سیاسییەکان، لێکۆڵەران و چالاکڤانان دەرفەتی ئەوەیان دەبێت گفتوگۆی راستەوخۆ لەبارەی پرسە جیاوازەکانەوە بکەن.