سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە عەگید کابایەل دەکات
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە عەگید کابایەل، پاڵەوانی بۆکسێنەری جیهانیی کورد کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 17-04-2025، بارەگای بارزانی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، سەرۆک بارزانی دەستخۆشی و پیرۆزبایی لە عەگید كابایەل، بۆكسێنەری جیهانیی كورد كرد بۆ بەدەستهێنانی پاڵەوانێتی كێشی قورس (WBC) لە ریازی پایتەختی سعودیە.
سەرۆک بارزانی وێڕای دەربڕینی پشتیوانی خۆی، هیوای سەركەوتنی زیاتر و بەردەوامی بۆ عەگید كابایەل خواست.
بەگوێرەی بارەگای بارزانی، لە بەرامبەردا عەگید كابایل خۆشحاڵیی خۆی بە دیداری سەرۆک بارزانی دەربڕی و سوپاسی پشتیوانی سەرۆک بارزانی كرد و خەڵات و پشتێنەكەشی وەك رێز و پێزانین پێشكێش كرد.
عەگید کابایەل چەند رۆژێک لەمەوبەر هاتووەتە باشووری کوردستان و ئامادەی یاریی کۆتایی جامی کەنداو بوو لە نێوان دهۆک و قادسییەی کوێتی.
رۆژی 15ـی نیسانیش لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا و پشتیوانی خۆی بۆ دەربڕی.