لە شەڕێکدا لە سنووری دووکان کوڕێک کوژرا و باوکیشی بریندارە
رووداو دیجیتاڵ
لە سنووری قەزای دووکان لە پارێزگای سلێمانی، لە شەڕی نێوان چەند کەسێکدا، کوڕێک کوژرا و باوکیشی بریندارە.
سیروان سەرحەد، قایمقامی دووکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "رووداوەکە بەیانیی ئەمڕۆ لە گوندی گردگۆران لە ناحیەی سکتان روویداوە، بەهۆیەوە کوڕێک کوژراوە و باوکیشی بریندارە."
لەبارەی هۆکاری رووداوەکەوە قایمقامی دووکان گوتی، "کێشەی کۆنی کۆمەڵایەتییان هەبووە و ئەمڕۆ بووەتەوە بە شەڕیان."
سیروان سەرحەد گوتیشی، "دوای رووداوەکە دەستبەجێ تیمی پۆلیس و تەندروستییان رەوانەی شوێنی رووداوەکە کردووە."
پۆلیسی قەزای دووکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.