نێچیرڤان بارزانی و عەباس عێراقچی: کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رۆڵى خۆى بگێڕێت بۆ وەستاندنی كرداره سه‌ربازييه‌كان
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئێران جەخت لەوە دەکەنەوە "كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى رۆڵى خۆى بگێڕێت بۆ وەستاندنی كرداره سه‌ربازييه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى ناكۆكييهكان."
دوێنێ دووشه‌ممه، 17-06-2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و عه‌باس عراقچى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، بە تەلەفۆن قسەیان کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، دوايين "پێشهاته‌كانى ئۆپه‌راسيۆن و رووبه‌ڕووبوونه‌وه سه‌ربازييه‌كان"ـی نێوان ئێران و ئيسرائيليان تاوتوێ كرد و ده‌رباره‌ى "كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى له‌سه‌ر ناوچه‌كه"، بيروڕايان گۆڕييهوه.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، نێچیرڤان بارزانی و عەباس عێراقچی "هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و دوورخستنه‌وه‌ى ناوچه‌كه له ئاڵۆزيى زياتر" و "جه‌ختيان له‌وه كرده‌وه كه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى رۆڵى خۆى بگێڕێت بۆ راوه‌ستاندنى كرداره سه‌ربازييه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى ناكۆكييهكان."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، لە پەیوەندییەکەدا هه‌ردوولا تيشكيان خسته سەر "رێككه‌وتنى ئه‌منیی نێوان عێراق و ئێران" و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، "پابه‌نديى هه‌رێمى به رێككهوتنهکه دووپات كرده‌وه."
مه‌ترسييه‌كانى ئه‌گه‌رى په‌ره‌سه‌ندنى زياترى پێشهاته‌كان و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه بوو.
پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئێران لەکاتێکدایە، رۆژی هەینی، 13-06-2025 ئیسرائیل هێرشێکی راستەوخۆی کردە سەر ئێران و دواتر ئێران وەڵامی دایەوە. ئەمڕۆ 5 رۆژە لە جەنگ دان.