نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە هەڵسوڕێنەری کۆنسوڵخانەی ئیمارات لە هەولێر دەکات
رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە هەڵسوڕێنەری کۆنسوڵخانەی گشتیی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی، هەموو پشتگیرییەکی لایەنە پەیوەندیدارەکانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دووپات کردەوە.
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17-06-2025 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ شەیخە بەشیر فەرحان، هەڵسوڕێنەری کۆنسوڵخانەی گشتیی ئیمارات لە هەرێمی کوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئيماراتيان، تاوتوێ کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه."
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی، "لاى خۆيه‌وه خاتوو شه‌يخه، سڵاو و رێزى سه‌رۆك شێخ محه‌ممه‌د بن زايد ئال نه‌هيان سه‌رۆكى ئيمارات و سه‌ركردايه‌تيى وڵاته‌كه‌ى به به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌ياند و جه‌ختى له خواستى ئيمارات بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه."
ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى ئيماراتى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و لێكه‌وته‌كانى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.