بوومەلەرزەیەک لە سنووری چەمچەماڵ روویدا
رووداو دیجیتاڵ
بوومەلەرزەیەک بە پلەی 2.9 بە پێوەری رێختەر لە نزیک ناحیەی تەکیەی سەر بە قەزای چەمچەماڵ روویدا.
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، کاژێر 02:47 خولەکی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 2.9 بە پلەی رێختەر؛ بە قووڵایی 10 کیلۆمەتر و بە دووری هەشت کیلۆمەتر لە ناحیەی تەکیە روویدا.
بوومەلەرزەکەی ئەمڕۆ لەکاتێکدایە، هەینی رابردوو 14ـی ئەم مانگە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.6 بە پلەی رێختەر لە نزیک ناحیەی قادر کەرەم لە سنووری قەزای چەمچەماڵ روویدا و هیچ زیانێکی گیانی و مادی لێنەکەوتەوە.