وەزیری گواستنەوە و گەیاندن: گەشتەکانی هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی دەستیان پێکردەوە
رووداو دیجیتاڵ
ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، گەشتە ئاسمانییەکانی هەردوو فرۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی دەستیان پێکردەوە.
وەک ئانۆ جەوهەر دەڵێت، ئەو گەشتیارانەی لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی گەشتەکانیان دواکەوت، دەبێت پەیوەندی بەو کۆمپانیایەوە بکەن کە گەشتەکەی بۆ رێکخستوون بۆ دووبارە رێکخستنەوەی گەشتەکانیان.
لەبارەی هۆکاری راگرتنی گەشتەکان بۆ چەند کاژێرێک، رەنجە جەمال، پەیامنێری رووداو لە هەولێر دەڵێت، بەهۆی راهێنانی سەربازیی بووە لە ناوچەکەدا، بەڵام ناوی هاوپەیمانان نەهێنرابوو.
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان: گەشتە ئاسمانییەکانی هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی دەستیان پێکردەوە pic.twitter.com/1wfhXu2a1P
— Rudaw (@Rudawkurdish) July 17, 2023
کۆمپانیاکانی گواستنەوە گەشتیارانیان ئاگادارکردووەتەوە، بەگوتەی رەنجە جەمال کە گەشتیاران دەتوانن لە گەشتەکانی داهاتوودا گەشت بکەن یان پارەکانیان وەربگرنەوە.