بەڕێوەبەری ناحیەی بەمۆ سکاڵای یاسایی لەسەر کۆمپانیایەکی تورکی تۆماردەکات
رووداو - هەولێر
بەڕێوەبەری ناحیەی بەمۆی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە، بە تۆمەتی ناوزڕاندن سکاڵای یاسایی لەسەر کۆمپانیایەکی تورکی تۆماردەکات.
عادل مەلا ساڵح، بەڕێوەبەری ناحیەی بەمۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بە تۆمەتی ناوزڕاندن سکاڵای یاسایی لەسەر کۆمپانیای ماکسۆمەر-ی تورکی کە کاری رێگەوبان دەکات تۆمارکردووە و دادوەر بانگهێشتیکردوون بۆ ئامادەبوون لە دادگا".
هەفتەی رابردوو لەسەر سکاڵای ئەو کۆمپانیایە و بەهۆی دۆسیەیەک کە حەوت ساڵ بەر لە ئێستا بووە، دادگای کفری بانگهێشتی عادل مەلا ساڵح، بەڕێوەبەری ناحیەی بەمۆ و ئەندامی سەرکردایەتی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانی کرد. بەڵام ناوبراو دوای سەلماندنی ئەستۆپاکی، بە تۆمەتی ناوزڕاندن سکاڵای یاسایی لەسەر هەمان کۆمپانیا تۆمارکرد.
پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن