سەرۆک بارزانی مەدالیای بارزانی دەبەخشێتە خالید خۆشناو

 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆک مەسعود بارزانی مەدالیای بارزانی بە خالید خۆشناو، سەرمایەداری کورد بەخشی. 
 
رۆژی شەممە، 16-08-2025، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خالید خۆشناو کرد و مەدالیای بارزانی پێبەخشی، ئەمەش وەکو پێزانینێک بەرامبەر ئەو خزمەتەی لە بواری ئاوەدانیدا پێشکێشی هەرێمی کوردستانی کردووە. 
 
خالید خۆشناو، سەرمایەدارێکی ناسراوی کورد و خاوەنی کۆمپانیای "هێمن گرووپ"ـە، کە یەکێکە لە کۆمپانیا ناودارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە بواری بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە. 
 
ئەو سەرمایەدارە، لە ماوەی رابردوو دا دەستی لە جێبەجێکردنی چەندین پرۆژەی گرنگ هەبووە، لەنێویاندا، شەقامی 120 مەتری، 150 مەتری و پرۆژەی ئاوی فریاگوزاریی خێرای هەولێر.