لە سەنگاو شەڕە تەقە روویدا و کەسێک کوژرا
رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی شەڕەتەقەی نێوان چەند کەسێک لە ناحیەی سەنگاو لە پارێزگای سلێمانی، کەسێک کوژرا و دووانی دیکەش بریندار بوون.
ئارام مەعرووف، بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگاو ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "شەڕەکە لە رێگەیەکی نزیک سەنگاو روویداوە، کەسێک کوژراوە و دووانیش بریندارن".
بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگاو گوتی، چەک بەکارهێندراوە و بریندارەکانیش بە گوللە بریندارکراون.
ئەو کەسەی کوژراوە ناوی سەرهەنگ عەلی-یە و خەڵکی گوندی هەنارەیە لە سنووری ناحیەی سەنگاو لە قەزای چەمچەماڵ.
ئارام مەعرووف ئاماژەی بەوەشکرد، هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن و تاوەکو ئێستا هۆکاری رووداوەکە دیار نییە.