رووداو تێكڕای بهرزترین كۆنمرهی دهرچووانی پۆلی 12 بڵاودهكاتهوه
رووداو دیجیتاڵ
بەپێی ئەو داتایانەی وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردوونەتەوە، ئەو قوتابیانەی کە قۆناخەکانی 10 و 11 و 12یان تەواوکردووە لە بەشی زانستی تەنیا سێ کەس کۆنمرەی 100یان بەدەستهێناوە و لە بەشی وێژەییش هیچ کەسێک ئەو نمرەیەی بەدەستنەهێناوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی رووداو لە وەزارەتی پەروەردەوە دەستیکەوتووە، "بەرزترین تێکڕای نمرەی (گشت بابەتەکانی) قوتابیان لە بەشی زانستی و وێژەیی بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی لەنێوان هەژمارکردنی تەنها نمرەکانی پۆلی 12ی وزاری و هەروەها تێکڕای پۆلەکانی 10 (10%) و 11 (10%) و 12 (80%) بە یەکە بۆ ساڵی خوێندنی 2021 - 2022، تەنیا سێ قوتابی لە بەشی زانستی کۆنمرەی 100یان بەدەستهێناوە و لە بەشی وێژەییش هیچ قوتابییەک ئەو نمرەیەی بەدەستنەهێناوە."
سەیوان عەلی، بریکاری وەزیری پەروەردە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی ئازادن لەوەی تەنیا کۆنمرەی پۆلی 12 هەژمار دەکەن یاخود دەیانەوێت نمرەکانی پۆلی 10 و 11ش هەژمار بکەن."
بە گوتەی بریکاری وەزیری پەروەردە، هەر قوتابییەک ئەگەر بیەوێت نمرەکانی پۆلی 10 و 11 هەژمار بکات ئەوا 10%ی بۆ پۆلی 10 و 10% بۆ پۆلی 11ی بۆ هەژمار دەکرێت کە ئەوکات 80%ی کۆنمرەی پۆلی 12ەیان بۆ هەژمار دەکرێت.
بەشێک لە ئامارەکانی دیکە بەم شێوەیەن:
69 قوتابی لە بەشی زانستی کە کۆنمرەی پۆلەکانی 10 و 11 و 12یان بۆ هەژماردەکرێت نمرەی 99یان هێناوە و لە وێژەیی هیچ قوتابییەک ئەو نمرەیەی بەدەستنەهێناوە
205 قوتابی لە بەشی زانستی کە کۆنمرەی پۆلەکانی 10 و 11 و 12یان بۆ هەژماردەکرێت نمرەی 98یان هێناوە و لە وێژەییش 3 قوتابی ئەو نمرەیان بەدەستهێناوە
253 قوتابی لە بەشی زانستی کە کۆنمرەی پۆلەکانی 10 و 11 و 12یان بۆ هەژماردەکرێت نمرەی 97یان هێناوە و لە وێژەییش 4قوتابی ئەو نمرەیان بەدەستهێناوە
ئامارەکانی دیکە بەمشێوەیەن کە لە خشتەکاندا روونکراوەتەوە: