نێچیرڤان بارزانی: لەسەر بنەمای ئامۆژگارییەکانی پێغەمبەر بۆ ئێستا و داهاتوویەکی باشتری مرۆڤایەتیی کار بکەین
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، با یادەکە ببێتە هۆی کۆکردنەوەی هەموولایەک و هەمووان لەسەر بنەمای ئامۆژگارییەکانی پێغەمبەر بۆ ئێستا و داهاتوویەکی باشتری مرۆڤایەتی کار بکەن.
لە پەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیوای خواستووە، "ئه‌م ياده پيرۆزه خێر و خۆشى و ئاسووده‌يى بۆ ته‌واوى مرۆڤايه‌تى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت و ببێته هانده‌رێك بۆ هه‌مووان كه گيانى خۆشه‌ويستى و ئاشته‌وايى و ميهره‌بانى له‌ناو خۆمان و ده‌وروبه‌ر و هه‌مووماندا پته‌وتر بكات".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "با له‌م ياده‌دا چاكه و مرۆڤايه‌تى و په‌يره‌وكردنى په‌يامى ئاشتيخوازانه و مرۆڤدۆستى و مرۆڤپه‌روه‌ريى حه‌زره‌تى پێغه‌مبه‌ر كۆمانبكاته‌وه و هه‌موومان له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێنمايى و ئامۆژگارى و به‌ها باڵاكانى، بۆ پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی و بۆ ئێستا و داهاتوويه‌كى باشترى مرۆڤايه‌تى كار بكه‌ين".
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
له يادى له‌دايكبوونى پێشه‌وا و پێغه‌مبه‌رى مه‌زنى ئيسلام‌دا حه‌زره‌تى موحه‌ممه‌د دروودى خواى له‌سه‌ر بێت، گه‌رمترين پيرۆزبايى له هه‌موو موسڵمانان له كوردستان، عيراق و ته‌واوى جيهان و مرۆڤايه‌تى ده‌كه‌م.
هيوادارم ئه‌م ياده پيرۆزه خێر و خۆشى و ئاسووده‌يى بۆ ته‌واوى مرۆڤايه‌تى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت و ببێته هانده‌رێك بۆ هه‌مووان كه گيانى خۆشه‌ويستى و ئاشته‌وايى و ميهره‌بانى له‌ناو خۆمان و ده‌وروبه‌ر و هه‌مووماندا پته‌وتر بكات.
با له‌م ياده‌دا چاكه و مرۆڤايه‌تى و په‌يره‌وكردنى په‌يامى ئاشتيخوازانه و مرۆڤدۆستى و مرۆڤپه‌روه‌ريى حه‌زره‌تى پێغه‌مبه‌ر كۆمانبكاته‌وه و هه‌موومان له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێنمايى و ئامۆژگارى و به‌ها باڵاكانى، بۆ پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی و بۆ ئێستا و داهاتوويه‌كى باشترى مرۆڤايه‌تى كار بكه‌ين.
ئه‌م ياده له هه‌موو لايه‌ك پيرۆز بێت و هه‌موو ساڵێك به خێر و خۆشى.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2021/10/17